میلان گرێبەستی مۆدریچی راگەیاند

14-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان، گواستنەوەی لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی بەنێوبانگی کرواتیا و یانەی ئەیسی میلانی بۆ یانەکەی راگەیاند و لوکا کاروانێکی نوێ لە سێری ئا دەستپێدەکات.
 
مۆدریچ ئەمڕۆ گەیشتە میلانۆی ئیتاڵیا و لەلایەن هاندەرانی یانەی ئەیسی میلانەوە پێشوازیی لێکرا، یانە ئیتاڵییەکە ڤیدیۆیەکی ئەستێرە کرواتییەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت "سڵاو لە هەمووان، تازە لە میلان نیشتومەتەوە.. خۆشحاڵم کە لێرەم بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پیشەیی خۆم، باوەشێکی گەورە بۆ هەموو لایەک."
 
لاپەرەی فەرمی ئەیسی میلان نووسیوویەتی "نامەیەک لە مایسترۆوە، بەخێربێیت لوکا مۆدریچ."
 
پەیوەندیکردنی لوکا مۆدریچ، بە یانەی ئەیسی میلانەوە لەکاتێکدایە یاریزانەکە دوایین یاریی بەدرێسی یانەی ریال مەدریدەوە لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان ئەنجامدا و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕان.
 
مۆدریچ زیاتر لە 13 ساڵ بەدرێسی ریال مەدریدەوە یارییکرد، 28 نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە و لە سێری ئا بەدرێسی میلانەوە ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا، گرێبەستی لوکا مۆدریچ لە ئەیسی میلان بۆ وەرزێک دەبێت و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵ و یاریزانەکە بە یادی سەردەمی یارییکردنی لە تۆتێنهام درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە