رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی هامبۆرگی بردەوە.
دوای تەنیا سێ خولەک سێرج نابری بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد، دوای شەش خولەک ئەلیکساندەر پاڤلۆڤیچ گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
لە خولەکی 26 هاری کەین بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی هامبۆرگی هەژاند، کاتێک بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
دوای سێ خولەک لەو گۆڵە، لویس دیاز گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و بایرن میونشن بووە خاوەنی چوار گۆڵ.
لە خولەکی 62 هاری کەین گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد، باڤارییەکان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی لە خولەکەدا تۆمارکرد و بووە خاوەنی 9 خاڵ.
هامبۆرگ تاوەکو ئێستا هیچ بردنەوەیەکی نییە و ئەمە دووەم دۆڕانی یانەکەیە لە خولەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ