کریستیانۆ بەرامبەر رکابەرێکی دڵخوازی یاری دەکات و دەیەوێت بگاتە مۆندیال

14-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر یەکێک لە هەڵبژاردە دڵخوازەکانی یاری دەکات و دەیەوێت سەرکردایەتیی پۆرتوگال بکات بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال و لە کۆمەڵەی شەشەمدا، کاژێر 21:45 پۆرتوگال لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا یاری دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
پۆرتوگال لە یاریی رابردوودا بەزەحمەت لە ئێرلەندای بردەوە، ئێستا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیە بە 9 خاڵ و بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو تیپەکە راستەوخۆ دەگاتە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر هەنگاریا لە 7 یارییدا 7 گۆڵ و 3 ئاسیستی کردووە، 6 جار بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە سەرکەوتووە و جارێک یەکسانبوون، هیچ دۆڕانێکی بەرامبەر تیپەکەی دۆمینیک سۆبۆزلای نییە و دەیەوێت ئەمشەو درێژە بە ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە بدات و تیپەکەی بگەیێنێتە مۆندیال.
 
هەنگاریا لە سێ یاریی رابردوودا چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و دەیەوێت رکابەری لەسەر گەیشتن بە پاشکۆی پاڵاوتنەکان بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە