نهێنی نوێ دەربارەی ململانێ شاراوەکەی نێوان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ڤینیسیۆس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیسپانی، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی نوێی دەربارەی ململانێیە شاراوەکەی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ناو یانەی ریال مەدرید ئاشکراکرد.
 
بەگوێرەی بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی، ئێمباپێ پێیوایە کەسێک لەناو ژووری جلگۆڕینی جلوبەرگدا بەرژەوەندی لەوەدایە هەواڵە تایبەتییەکانی دزە پێبکات؛ چ کاتێک دەچێت بۆ نانی ئێوارە یان کاتێک بۆ خواردنەوەیەک دەچێتە دەرەوە، و کەسێک هەیە دەیەوێت وا نیشانی بدات کە ئەو پابەندییەکی کەمی بە ریال مەدریدەوە هەیە.
 
بەرنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد "ئێمباپێ لە لێدوانە نوێیەکانیدا تەقیوەتەوە. ئەو زۆر تووڕەیە و پەیامی وەک 'من رووبەڕوو قسەدەکەم و شتەکان راستەوخۆ بەڕووی کەسەکاندا دەڵێم، بەڵام ئەوانی دیکە وا ناکەن' ئاراستە دەکات". هەروەها گوتوویەتی "تەنیا گۆڵکردن گرنگە"، کە ئەمەش هەمان ئەو پەیامە بوو کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک رۆژێک پێشتر رایگەیاندبوو کاتێک گوتی "باشە، با هەرچی دەنووسن دەربارەی ئێمباپێ بینووسن، بەڵام ئەو لە هەمووان زیاتر گۆڵ تۆمار دەکات".
 
بەرنامەکە زیاتر گوتی "لەبەرئەوەی ئێستا ئەو هەستە باڵادەستە کە ڤینیسیۆس و ئێمباپێ ناتوانن پێکەوە یاری بکەن، ئەمە وای لە نزیکەکانی ئێمباپێ کردووە وا بیر بکەنەوە کە ئارەزوویەک لە لایەن ڤینیسیۆسەوە هەیە بۆ ئەوەی کیلیان وەک کەسێکی خراپ لەناو ریال مەدرید نیشان بدات، ئەمەش وایکردووە پەیوەندی نێوانیان لە باشترین ئاستدا نەبێت".
 
هەروەها لە بەرنامەکەدا باس لەوەش کرا "ئێمباپێ هەست بە جۆرێک لە تەنیایی دەکات لەناو ژووری جلگۆڕیندا، چونکە تاقمێکی بۆ خۆی دروست نەکردووە و بەتەواوی تێکەڵی گروپەکە نەبووە، بەڵکو تەنیا دەچێت بۆ مەشقەکان، راهێنان دەکات، دەچێتە ژووری جلگۆرین و دواتر یەکسەر دەڕوات".
 
لە کۆتایی بەرنامەکەدا گوتی "ئێمباپێ پێیوایە ڤینیسیۆس ئەو کەسەیە کە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ.. ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤینیسیۆس گوتبووی 'من لێرە دەڕۆم'.. کە ئەم رستەیە بۆ زۆر لە یاریزانانی ناو ژووری جلگۆڕینی بەو مانایە بوو کە یان دەبێت ئەلۆنسۆ بڕوات یان ڤینیسیۆس دەڕوات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە