رووداو دیجیتاڵ
عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی براوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، ئاشکرایکردووە لەماوەی یارییکردنی لە بارسێلۆنا، هەڵەی زۆری کردووە، زۆرینەی کات کاتەکانی بەئەتارییەوە بەسەربردووە.
عوسمان هیواخوازە ئەمساڵ بەخت یاوەری بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.
دیمبێلێ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەڤانیدا ئاوڕی لە ساڵانی یارییکردنی خۆی لە بارسێلۆنا داوەتەوە و دەڵێ، لە یانە کەتەلۆنییەکە بەدۆخی زۆر ئاڵۆز و قورسدا تێپەڕیم، پێکانی زۆرم تووشبوو و ئاستم شەرمنانە بوو، پێموایە ئەمساڵ توانیم بەیەک ریتمەوە دەربکەوم.
دێمبێلێ، لەماوەی نێوان 2017 تاوەکو 2023 لە بارسێلۆنا یارییکردووە و لەبارەی ئەو ماوەیەوە دەڵێ، "کاتێک چوومە بارسێلۆنا گەنجێکی تازەپێگەیشتوو بووم، لە تەمەنی 20 تاوەکو 26 ساڵی درێسی یانەکەم پۆشی، ئەوکات من کێشەی زۆری جەستەییم هەبوو، زۆریش فێربووم".
ئەو هەروەها دەڵێ، "لەوێ زۆر شت فێربووم، پیشەگەربووم، بەڵام ئێستا پیشەگەرترم، ئێستا جەستەی خۆم باش دەناسم و پێکانەکانم کەمتر بوونەتەوە".
عوسمان هەروەها دەڵێ، "هەڵەی زۆرمکرد لە رۆژانی بوونم لە بارسێلۆنا، ئەوکات لە دوای مەشقەکان کە دەچوومەوە ماڵەوە دەستبەجێ دەستمدەکرد بەیاریی ڤیدیۆ دوای ئەوەش تەماشای تەلەڤیزیۆنم دەکرد، ئەوەش شتێکی سرووشتی بوو لەو تەمەنی مندا، بەڵام ئێستا وانیم، سوورم لەسەرئەوەی دوای مەشقەکان ئاگام لەخۆم بێت، مەشقی باش بکەم و بەردەوام کاربکەم و چارەسەرکاری سرووشتیم هەبێت".
دێمبێلێ، هیوادارم ئەمساڵ لەنێو بەربژێرانی بردنەوەی باڵۆندۆرداربم، ئەگەر بەدەستی بهێنم، ئەوە دەبێتە شانازییەکی گەورە و خەونێکە هەموو یاریزانێک بیری لێدەکاتەوە.
عوسمان دێمبێلێ، ئەمساڵ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاستێکی ناوازەی پێشکێشکرد و سێ نازناوی مێژوویی خول، جام و سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا و نازناوی چامپیۆنزلیگیشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ