فەرمی.. ئارسیناڵ گرانترین گرێبەستی مێژووی راگەیاند

15-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیکلان رایس ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی دیکلان رایس، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی وێستهام یونایتدی بۆ یانەکەی راگەیاند.
 
یانە لەندەنییەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و لەنێو سەنتەری مەشقەکانی یانەکەی بە ئامادەبوونی هەموو یاریزانەکانی گرێبەستکردنی لەگەڵ دیکلان رایس راگەیاند و یاریزانەکە بەدرێسی مەشقەکانی یانەکەوە دەکەوت.
 
گرێبەستی دیکلان رایس لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ تاوەکو ساڵی 2028 دەبێت، بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ واژۆکراوە، بەمەش یاریزانەکە دەبێتە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەی ئارسیناڵ.
 
جگە لەوەش دیکلان رایست بووە گرانترین یاریزانی ئینگلتەرا لە مێژوودا.
 
دیکلان رایس چەند کاژێرێک بەر لە ئێستا لە رێگەی پەیامێکەوە ماڵئاوایی لە یانەی وێستهام یونایتد کرد و وەرزی داهاتوو بەدرێسی یانەی ئارسیناڵەوە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا دەکات و یاریزانەکە درێسی ژمارە 41 دەپۆشێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە