رووداو دیجیتاڵ
چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید، بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بەشداری بە چوارینە هێرشبەرەکەی کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیۆس ، بێلینگهام و رۆدریگۆ کرد پێکەوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
ریال مەدرید لە لێواری بەرامبەربووندا بوو لەگەڵ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، بەڵام رۆدریگۆ یانە شاهانەکەی رزگارکرد بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم لە خولەکی 76دا، بەمەش یارییەکە بە بردنەوەی مێرەنگی بەئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
بەرامبەربوون لەگەڵ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، بەدڵنیاییەوە دەبووە هۆی دەرکردنی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید، چونکە راهێنەرەکە بە قۆناخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت دوای پاشەکشەی ئەنجامەکانی تیپەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەورووپا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە نێو یاریگەی خۆیدا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و مانچێستەر سیتی دۆڕا.
بەڵام ئەلۆنسۆ پەنای بۆ هەمان پلانی کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید برد، کە هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکیدا پشتی بە چوارینە هێرشبەرەکە دەبەست پێکەوە، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی هێزی هێرشبەریی مێرەنگی.
ئەنچیلۆتی زۆر پشتی بەهەماهەنگیی نێوان ئەم چوار یاریزانە دەبەست، تاوەکو هێزێکی هێرشبەریی خێرا و نەرم دروست بکات، بە پشتیوانیی هێڵی ناوەڕاست و بەرگری.
ئەم پلانەش بەوە جیا دەکرایەوە کە خێراییەکی زۆری لە گواستنەوەی هێرشبەریدا هەبوو، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی تۆپ بەشێوازێکی داهێنەرانە لەنێوان چوار یاریزانەکەی پێشەوە، سەرباری توانای گوشار خستنە سەر بەرگریی رکابەر لە سەرەتاوە، هەروەها سوود وەرگرتنێکی زۆر لە باڵەکان لەلایەن ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ.
کیلیان ئێمباپێ گۆڵی یەکەمی لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد، بە پاسێکی بێلینگهام، لەکاتێکدا ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی دووەمی دروستکرد کە رۆدریگۆ تۆماری کرد، ئەمەش سەرکەوتنی ئەم پلانە رووندەکاتەوە.
ئێستا ریال مەدرید لە پلەی دووەمی لالیگایە بەکۆکردنەوەی 39 خاڵ، بە جیاوازی 4 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ