راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی پشتڕاستیکردەوە، رۆژی سێشەممە ریال مەدرید پابەندی مەرجەکانی دارایی خۆی دەبێت لەدانوستانەکانی لەگەڵ دەیڤید ئالابای نەمسایی و یاریزانی یانەی بایرن میونشن کە پێشبینی دەکرێت لەهاوینی داهاتوودا پەیوەندیی بە یانەی مێرەنگییەوە بکات.
گرێبەستی ئەلبا لەگەڵ بایرن لەهاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، هاوکات دانوستانەکانی نوێبوونەوەی نێوان هەردوولاش شکستی هێناوە.
بەپێی زانیاریی رۆژنامەڤانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بێت، ئۆفەری ریال مەدرید بۆ مووچەی ساڵانەی ئالابا لە 9 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕناکات.
بڕیارە ئەمڕۆ ئالابا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدا و لەو میانەیەدا لە کۆتایی وەرزدا رۆیشتنی بایرن رابگەیەنێت، ئەمە جگە لەوەی ناوی ئەو یانەیەش ئاشکرا دەکات کە هاوینی داهاتوو پەیوەندیی بە ریزەکانییەوە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان، ئالابا پێی باشە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام دەیەوێ مووچەکەی بەرزتربێت کە لەیانەکانی پرێمەرلیگ پێشکێشی کراوە.
بەرگریکارە نەمساییەکەی یانەی بایرن میونش بووە بە جێی بایەخی یانەکانی لە چەشنی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و چێڵسی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ