ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن بردنەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و 10-0 بردییەوە

16-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بردنەوەیەکی مێژوویی لە رکابەرییەکانی مۆندیالدا تۆمارکرد و یەکەم یاریی لە رکابەرییەکەدا بە 10-0 بردەوە.
 
لە یەکەم دەرکەوتنیدا و لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی بایرن میونشن بەرامبەر یانەی ئۆکلاند سیتیی نیوزیلاندی یارییکرد.
 
دوای پێنج خولەک یارییکردن، کینگێسلی کۆمان، دەرگای ئاهەنگێکی گەورەی گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە و بایرن میونشنی پێشخست، گۆڵەکەی کۆمان بووە یەکەم گۆڵ لە شێوازی نوێی مۆندیالدا.
 
لە خولەکی 18 ساشا بۆی گۆڵی دووەمی بۆ باڤارییەکان تۆمارکرد، دوای دوو خولەک میشێل ئۆلیسێ یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
خولەکێکی دیکە تێپەڕی کینگێسلی کۆمان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 45 تۆماس مولەر بۆ جاری پێنجەم تۆڕی گۆڵی یانەی ئۆکلاند سیتیی هەژاند.
 
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا ئۆلیسێ گۆڵی شەشەمی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر تەواو بوو.
 
لە خولەکی 67، 73 و 84 جەمال موسیالا سێ گۆڵی بەدوای یەکدا تۆمارکرد و بووە خاوەنی یەکەم هاتریک لە مۆندیالی یانەکاندا.
 
پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە خولەکێک تۆماس مولەر، گۆڵی دووەمی خۆی و دەیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
بایرن میونشن بردنەوەیەکی گەورە و لەبیرنەکراوی تۆمارکرد، یەکەم یاریی لە مۆندیالی یانەکاندا بە 10-0 بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا.
 
یاریی داهاتووی بایرن میونشن بەرەبەیانی رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت بەرامبەر یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی.





 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە