رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی سەرکەوتنێکی قورسی بەسەر یانەی سیاتڵی ئەمریکیدا لە جامی جیهانی یانەکاندا بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە قۆناخی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە، بۆتافۆگۆ بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دێت. سیاتڵ ساوندەرز بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەی سێیەمە و پلەی چوارەم و کۆتایی کۆمەڵەکە بەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەوێت دوای ئەوەی بەئەنجامی 0-4 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا.
لە گێمی یەکەمدا بۆتافۆگۆ هەردوو گۆڵەکەی لە رێگەی جایر کونها لە خولەکی 28 و ئیگۆر خیسوسی گۆڵکاری تیپەکە لە خولەکی 44 تۆمارکرد.
گێمی دووەم چیرۆکێکی جیاواز بوو، سیاتڵ بە گوشار خستنە سەر بۆتافۆگۆ یاری کرد و لە خولەکی 75 کریستیان رۆڵدان بە لێدانێکی سەری نایاب گۆڵێکی بۆ سیاتڵ تۆمارکرد، بەڵام کاتی ایرییەکە تەواو بوو و یانە ئەمریکییەکە نەیتوانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات.
لە گەڕی دووەمی کۆمەڵەکەدا سیاتڵ رووبەڕووی ئاتێلتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە بەیانی رۆژی هەینی داهاتوودا بەرامبەر بۆتافۆگۆ یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ