رووداو دیجیتاڵ
رۆدریگۆ دی پاول، یاریزانی ئەرجەنتینیی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، پەسنی تواناکانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی و یانەی پاریس سانجێرمانی کرد کە پێکەوە نازناوی مۆندیالی 2022ی قەتەریان بۆ ئەرجەنتین بەدەستهێنا.
دی پاول، لە لێدوانی بۆ میدیای ئیسپانیا دەڵێ، "مێسی لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتووە، کاتێک ئەوە دەبینی کە ئەو پێشکێشی دەکات، شۆک دەبیت".
ئەو زیاتر دەڵێ، "کاتێک تۆ وا دەزانی مێسی لە یاریگەدا ناتبینێت، ئەو یەکسەر بە پاسێک دەتخاتە بەردەم گۆڵی تیپی بەرامبەر. کاتێک هەستدەکەی ماندووبووە، دەبینی ئەو لە هەمووان زیاتر رادەکات".
مێسی تاوەکو ئێستا چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان یەکلانەکردووەتەوە، دەنگۆکان گەرمن لەبارەی رۆیشتنی ئەو بۆ یانەی هیلالی سعودی بەرامبەر مووچەیەکی خەیاڵیی. هەفتەی پێشووی باوکی مێسی کە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی لە سعودیە بوو.
دی پاول لەبارەی داهاتووی مێسییەوە قسەیکردووە، دەڵێ، "با مێسی بێتە ئاتلێتیکۆ مەدرید، وا دەکەین ئانخیل کۆریا درێسی ژمارە 10ی خۆی بداتێ، لە ناوەڕاستی مەدرید، خانوویەکی خۆشی بۆ دەدۆزینەوە".
دی پاول، لەبارەی مەشقدانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەلایەن دییگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئێستای ئاتلێتیکۆ مەدرید، دەڵێ، "کارەکە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، ئاتلێتکۆ مەدرید ماڵی ئەوە و هەموو شتێکی هەیە لە خۆشەویستی جەماوەر و رێزی زۆر".
ئەو هەروەها دەڵێ، "سیمیۆنی توانای مەشقدانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی هەیە، پێشتر پێکەوە باسی گوێگرتن لە سروودی نیشتمانیی وڵاتمان کردووە لە یاریگەدا. بەتەماشاکردنی کاروانی کارکردنی ئەو، پێموایە کاتێک بیەوێت مەشقی هەڵبژاردەی تانگۆ بدات، هەلێکی باش بۆخۆی بەدەستدەهێنێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ