مۆدریچ: لەسەر ئەم جۆرە یارییە گەورانە راهاتووین

17-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لۆکا مۆدریچ، یاریزانی کرواتیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتیکردەوە کە خۆی و هاوڕێکانی بە متمانەیەکی زۆرەوە رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبنەوە. گوتیشی "دەمانەوێت ئاستێکی نایاب پێشکێش بکەین و بگەینە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ".
 
ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا دەبێتە میوانی یانەی مانچێستەر سیتی، کە یاریی چوون بە ئەنجامی یەکسانبوون 1-1 کۆتاییهاتووە.
 
لوکا مۆدریچ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و گەشبین خۆی بە بڕینی مان سیت و گەیشتن بە یاریی کۆتایی نیشاندا.
 
لوکا، هەر لە سەرەتاوە وای نیشاندا، کە خۆی و هاوڕێکانی راهاتوون لەسەر ئەم یارییە گەورانە، بۆیە متمانەیان بەخۆیان هەیە و گوتی "زۆرجار ئەم جۆرە یارییانەمان ئەنجامداوە، لە قۆناخی پێش کۆتایی و کۆتاییدا".
 
مۆدریچ زیاتر گوتی "ئەوەی من لە هاوڕێکانم و راهێنەردا دەیبینم متمانە و ئارامی و باوەڕی تەواوە بە کەسایەتیمان و جیاوازیمان، ئەوەی رۆژانە دەیبینین ئومێدە بەوەی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین و سەربکەوین بۆ یاریی کۆتایی، کە بێگومان ئەوە زۆر باش دەبێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر

دەم پارتی: لە زیندانی ئامەد لێکۆڵینەوە لەوانە دەکرێت کە هاواریان کردووە 'ئامەدسپۆر پاڵەوانە'

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە زیندانێکی ئامەد 'لێکۆڵینەوەی دیسیپلین' لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی دەستیپێکردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگ، دروشمی "ئامەدسپۆر پاڵەوانە"یان گوتووەتەوە.