چێڵسی یاریی مان و نەمان دەکات و بێنفیکا چاوی لە قۆناخی شازدەیە

24-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن بێنفیکا مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەمدا هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و تەرەجی تونسی یاریی لووتکە و یەکلاکەرەوە دەکەن، بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی شازدەی مۆندیال.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە هەردوو یانە لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، هەردوو تیپ بردنەوەیەک و دۆڕانێکیان هەیە و خاوەنی سێ خاڵن، چێڵسی بە جیاوازیی گۆڵ لە پلەی دووەم و تەرەجی لە پلەی سێیەمە، یارییەکەیان یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی یانەیەکی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە بگاتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
 
یاریی دیکەی کۆمەڵەکە لەنێوان فلامینگۆی بەرازیلی و لۆس ئانجلێسی ئەمریکییە، فلامینگۆ دوو یاریی رابردووی بردووەتەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە، لە یارییەکەدا دەیەوێت سێیەم بردنەوە تۆماربکات و بە ورەیەکی بەرزترەوە بۆ ئەو قۆناخە ئامادەبێت.
 
هەردوو یارییەکەی کۆمەڵەی چوارەم کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچن.
 
یانەی بایرن میونشن سێیەم یاریی لە رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا ئەنجامدەدات و دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات.
 
لە دوایین یاریی ئەم قۆناخەیاندا و لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا، هەردوو یانەی بایرن میونشنی پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکە و بێنفیکای دووەمی ریزبەند رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
بایرن میونشن دوو یاریی رابردووی لە ئۆکلاند سیتی و بۆکا جونیۆرز بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شازدە مسۆگەرکردووە، یانەی بێنفیکا لە پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ، ئەوانیش چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە بۆ ئەوەی لەگەڵ بایرن خۆیان بگەیێننە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
 
بۆکا جونیۆرز بەرامبەر ئۆکلاند سیتی یاری دەکات، یانە تەنیا یەک خاڵی هەیە، پێویستە بێنفیکا بەرامبەر بایرن میونشن بدۆڕێت و ئەوانیش بە ئەنجامێکی گەورە ببەنەوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی شازدە، یانەی ئۆکلاند سیتی بە دوو یاری 16 گۆڵی لێکراوە و ماڵئاوایی کردووە.
 
هەردوو یارییەکە لە یەککاتدا و کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئەنجامدەدرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لالیگا - سیستمی ئۆتۆماتیکی ئۆفساید

لالیگا سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید کارا دەکات

لالیگا ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی تەکنەلۆژیی گەورە دەکات و بڕیارە سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید بۆ یەکەمجار بەکاربهێنێت