رووداو - هەولێر
دەنگۆیەکانی دواخستنی کلاسیکۆ، لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە زیادبووندایە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش سێ بەرواری دیکەی بۆ ئەو یارییە پێشنیازکردووە، لە ئەگەری دواخستنی یارییەکەدا.
لەکاتێکدا رۆژی 26ـی ئەم مانگە یەکەم کلاسیکۆ لەیاریگەی کامپ ن‌و دەکرێت، بەڵام لەو رۆژەدا خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌كانه له شاری بارسێلۆنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دادگای ئیسپانیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ 9 له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمه‌كه بۆ ماوه‌ی 9 تاوه‌كو 13 ساڵ ده‌ركردووه، كه ده‌ستیان هه‌بووه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه له ساڵی 2017 ئەنجامدەدرێت.
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە ئەگەری زۆر هەیە یارییەکە دوابخرێت، بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیاش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە سێ بەرواری بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە دیارییکردووە، ئەوانیش 27ـی مانگ، 4-12-2019، یان 18-12-2019.
رادیۆی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە، بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەنجامدانی یارییەکە لە رۆژی خۆیدا و لەژێر هیچ پاڵەپەستۆیەک ئامادەنییە یارییەکە دوابخرێت، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ریال مەدریدیش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە ئاشکرابکات.
رادیۆ ئیسپانیا دەڵێت، کێشەکە بەڕێوەچوونی یاری نییە، بەڵکو کێشەکە چوونی ریال مەدریدە بۆ یاریگەی کامپ ن‌و و هاتنە دەرەوەی لەو رۆژەدا، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەو رۆژەدا لە شارەکەدا دێتە پێشەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ