رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن دوایین یاریی خۆی لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیادا ئەنجامدا و بەبردنەوەیەکی گەورەوە ماڵئاوایی لە تۆماس مولەر کرد.
لە دوایین گەڕی رکابەرییەکانی خولی ئەڵمانیادا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگەی هۆفنهایم بەرامبەر یانەی هۆفێنهایم یارییکرد، لە خولەکی 33 میشێل ئۆلیسی بەلێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
لە خولەکی 53 جۆشوا کیمیچ یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ و تیپەکەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
هاری کەین تۆپێکی لە ستووندا و تۆپەکەی گەڕایەوە، سێرج نابری سوودی لێ وەرگرت و بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی هۆفێنهایمی هەژاند.
چوار خولەک پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، هاری کەین گۆڵی چوارەمی بایرنی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە گەیاندە 26 گۆڵ و بووە گۆڵکاری خولەکە و بایرن بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
ئەمە دوایین یاریی تۆماس مولەر بوو و یاریزانەکە دوای 25 ساڵ یارییکردن بۆ بایرن ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ