یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەیەکی گرنگ لە کۆبوونەوەدایە

18-09-2019
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن زاخۆ پێشمەرگەی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بۆ بڕیاردان لەبارەی یارییەکانی دوایین گەڕی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

یەکێتییەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەریەکە لە یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، جیهان، زاخۆ و ئاشتی لە کۆبوونەوەدایە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو رووداوانەی لە دوایین یارییەکانی گەڕی کۆتایی خولەکەدا روویاندا.

محەممەد کارێزی، پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوبژیوان و سەرپەرشتیارانی هەردوو یارییەکەشی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکردووە، بۆ ئەوەی راستی رووداوەکان بزانن و لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی ئەو دوو یارییە دەکرێت.

لە گەڕی کۆتایی خولەکەدا، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 17 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی جیهانی بردەوە، زاخۆش بە 6-2 سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئاشتی بەدەستهێنا، بەمەش یانەی زاخۆ نازناوەکەی لە بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەجیاوازیی گۆڵ لە دەستدا.

ئەنجامی یارییەکەی پێشمەرگەی سلێمانی و جیهان، کاردانەوەی زۆری لەنێو وەرزشوانانی کوردستان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، حەمید سەلمان، سەرۆکی یانەی زاخۆش بە رووداوی گوت، ئەوەی لەو یارییەدا روویدا مێژووێکی رەشە و کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر وەرزشی کوردستان دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.