یانەی لیڤەرپوول داوای عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەکات، بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریی یانەکەی، بەر داخستنی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد: "بەرپرسانی لیڤەرپوول پەیوەندییان بە ئیدارەی بارسێلۆناوە کردووە، کە داوایان کردووە بۆ ماوەی یەک وەرز و بەشێوەی خواستن دێمبێلی بۆ ریزەکانی لیڤەرپوول بگوازنەوە بەشێوەی خواستن".
ئەو سەرچاوە رۆژنامەڤانییە باس لەوەش دەکات: "یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول بە تواناکانی عوسمان دێمبێلی سەرسامە و پێیوایە دێمبێلی دەتوانێ گوڕوتینێکی زیاتر بە هێڵی هێرشبەری لیڤەر ببەخشێ، شانبەشانی محەمەد سەڵاح، مانێ و فێرمینۆ".
هەروەها باس لەوەش دەکرێت: " تاوەکو ئێستا یانەی بارسێلۆنا وەڵامی داواکارییەکەی لیڤەرپوولی نەداوەتەوە، بەڵام داواکەشیان رەتنەکردووەتەوە و ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن ئەگەر دەستبەرداری عوسمان ببەن، تەنیا بەوە رازی دەبن ، کە تەنیا بۆ یەک وەرز و بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانی ریدز بگوازرێتەوە".
عوسمان دێمبێلی لە هاوینی 2017 پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر ئاست و ئەنجامی یانەکە دروست بکات، بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی لە چەند وەرزی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ