بارسێلۆنا هەرزوو گورزێکی لە بيلباو وەشاند

18-11-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یاریگەی کامپ نو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند کە هاندەرانی ئاتلێتیک بيلباو لە ئامادەبوون لە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەردوو تیپەکە بێبەش دەکات، کە شەممەی داهاتوو لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو بەڕێوەدەچێت، بەهۆی تەواونەبوونی شوێنەکانی تایبەت بە هاندەرانی میوان لە سایەی بەردەوامی کارەکانی پەرەپێدانی یاریگاکە.
 
ئەم هەنگاوە مشتومڕێکی زۆری لە نێوان هاندەرانی تیپی باسکیدا دروست کرد، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مەحاڵە مەرجەکانی سەلامەتی و جیاکردنەوەی هاندەران لە یارییەکەدا دابین بکرێت.
 
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بارسێلۆنا هاوتاکەی ئاتلێتیک بيلباوی ئاگادارکردووەتەوە کە یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی میوان بەڕێوەدەچێت، بەهۆی نەبوونی شوێنی تایبەت بۆ هاندەرانی میوان، و تەواونەبوونی رێڕەو و رێگاکانی هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی جیاواز کە رێگری لە تێکەڵبوونی هاندەرانی هەردوو تیپەکە دەکات، کە ئەمەش مەرجێکی سەرەکییە لە یاریگەکاندا کە پێشبڕکێ فەرمییەکان میوانداریی دەکەن.
 
بەپێی رۆژنامەکە، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سپۆتیفای کامپ نو هێشتا لە قۆناخی بنیاتنانەوەدایە، و هێشتا ناوچەیەکی دابڕاوی نییە بۆ دابینکردنی سەلامەتی هاندەرانی تیپە میوانەکان.
 
بارسێلۆنا لە پەیامە فەرمییەکەیدا بۆ بيلباو، روونیکردووەتەوە کە بارودۆخی ئێستا رێگە بە جیاکردنەوە یان کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆی هاندەران نادات بەو شێوەیەی کە یاسا ئەمنییەکان دەیانەوێت، ئاماژەی بەوەش کردووە کە یاریگاکە هێشتا دامەزراوەی پێکهاتەیی پێویستی بۆ پێشوازیکردن لە هاندەرانی تیپە میوانەکان بەشێوەیەکی سەلامەت لەخۆناگرێت.
 
بيلباو وەڵامی بارسا دەداتەوە
 
لەلایەن خۆیەوە، یانەی ئالێتیک بيلباو بڵاوکراوەیەکی بۆ هاندەرانی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەو هۆکارانەی روونکردووەتەوە کە لە یانە کەتەلۆنییەکەیەوە وەرگرتوون و رێگرن لە ناردنی ئەو ژمارە بلیتە ئاساییەی کە بۆ هاندەرانی تیپەکە لە یارییەکانی دەرەوەدا تەرخان کراون.
 
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە "یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بيلباو لە سپۆتیفای کامپ نۆی نوێدا ئەم شەممەیە ئەو بلیتە ئاساییانەی تێدا نابێت کە بۆ هاندەرانی تیپەکەمان تەرخان کراون، و ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە یانە کەتەلۆنییەکە چەند خولەکێک لەمەوبەر پێی راگەیاندین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە