رووداو دیجیتاڵ
لە پاڵەوانێتیی تینسی مارسیلیا، ئۆژێ ئالیاسیمی کەنەدی لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە و شکستی بە ئیلیا ئیڤاشکا هێنا.
ئۆژێ بە بردنەوەی ئەم یارییە لە ئیڤاشکا، گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیی مارسیلیا، دوای ئەوەی یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لێبردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش سێ و شەش چوار بوون.
ئەو یاریزانە کەنەدییە شکستی بە خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندیی پاڵەوانێتییەکە هێنابوو، ئەمە لە کاتێکدا هەینیی رابردوو بووە پاڵەوانی تێنسی رۆتەردام و بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا نازناوێکی بردەوە.
لە قۆناخی داهاتوو ئۆژێ بەرامبەر بە رۆمان سافیولین یاری دەکات.
لە یاریی دووەمی قۆناخی چارەگی کۆتایی تێنسی مارسیلیادا، رۆمان سافیولینی رووسی گەورەترین بردنەوەی لە مێژوویدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ستیفانۆس تسیتسیپاسی لە پاڵەوانێتییەکە کردەوە.
ئەم یاریزانە رووسییە پۆلینکراوی 163ـی جیهانە، بەرامبەر بە پۆلینکراوی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە یاریکرد، یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێبردەوە و هەردوو کۆمەڵەکەش شەش چوار تەواوبوون.
تسیتسیپاس یارییەکی باشی نەکرد، زۆرترین ئیرۆری هەبوو، لە بەرامبەردا ئەو رۆمان سافیولین سوودی لە هەڵەکانی تسیتسیپاس وەرگرت و یۆنانییەکەی لە پاڵەوانێتییەکە کردەدەرەوە.
ئەمە یاریی دووەمی قۆناخی چارەگی کۆتایی تێنسی قەتەر بوو کە وەشانی دەیەمی پاڵەوانێتییەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ