رووداو - هەولێر
کارێکی جۆرجینیا رۆدریگێزی هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ له چه‌ند کاژێری رابردوودا، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلی یاساکانی خۆ پارێزیی له ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووه.
رۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه جۆرجینیا بۆ بازارکردن له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌کاتێکدا حکومه‌تی پۆرتوگال بڕیاریداوه هه‌مووان له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه، که ئه‌م کاره‌ی جۆرجینیا پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
رۆژنامه‌که ده‌ڵێت، جۆرجینیا له‌ده‌ره‌وه له کاتی بازاڕکردن له ده‌ره‌وه بیندراوه و وێنه‌شی له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌ڤانێکی پۆرتوگالییه‌وه له‌کاتی بازاڕکردن گیراوه و ئه‌مه‌ش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌هۆی ئه‌م کاره‌ی جۆرجینیاوه کریستیانۆ رۆناڵدۆش رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا له رێگه‌ی په‌یامێکه‌وه رێنمایی خه‌ڵکی کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌کان بن و له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا له پۆرتوگال خۆی که‌ره‌نتین کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌دووربگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ