ڤیدیۆ؛ کرووس گەڕایەوە مانشافت و لە کوردستانەوە دەتوانی بڕۆی ببینی

19-03-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
تۆنی کرووس
تۆنی کرووس
نیشانەکردن تۆنی کرووس هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانیا پاش ماوەیەکی زۆری دابڕان لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی هەڵبژاردەکە کە لە رۆژانی داهاتوودا دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ یۆرۆ ئەنجامدەدات..
 
کرووس ماوەی نزیکەی سێ ساڵ بوو وازی لە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێنابوو، هەفتەی رابردوو گەڕانەوەی خۆی بۆ ریزەکانی مانشافت راگەیاند.
 
کرووس لە کاتی دەرکەوتنەوەیدا لە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێشوازیی گەورەی لێکرا... واژۆی بۆ هاندەران کرد لە پێشوازیی ئەودابوون و بەبڕیاری گەڕانەوەکەی دڵخۆشبوون.
 
ئینجا یۆرۆ خۆشتر دەبێت، بۆ ئەو هاندەر و فان و جەماوەرانەی زۆر سەرسامن بەتۆنی کرووس و تاوەکو ئێستا لە نزیکەوە و لەنێو یاریگەدا نەیانبینییوە، ئێستا هەلەکە بەردەستە، کرووس گەڕاوەتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەڵمانیاش هاوین لە یۆرۆ یارییدەکات و موونلاینیش بلیتی یارییەکانی یۆرۆ لە کوردستان دەفرۆشێت، رێگە لەمە ئاسانتر نابێت بۆ ئەوەی لە کوردستانەوە بچیت و لە یاریگەدا کرووس ببینینیت.
 
یولیان نایگێلسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە گۆڕانکاریی زۆری لە پێکهاتەکەی هەڵبژاردەکەدا کردووە بۆ دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر فەرەنسا و هۆڵەندا، شەش یاریزانی نوێی بانگهێشتکردووە..
 
نایگێلسمان گوتبووی، دڵخۆشە بەوەی کرووسی رازیکردووە بەگەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا، ئەو دەڵێ گفتوگۆی زۆرمانکرد لەگەڵ یەکدا.
 
یولیان پێزانینی بۆ بڕیارەکەی کرسوو هەبوو، دەڵێ، ئەو دەیتوانی لە هاویندا پشوو بدات و بچێتەر سەر دەریا و لە دوورەوە تەماشای یارییەکان بکات، بەڵام بڕیاری خۆیدا بەگەڕانەوە و من دڵخۆشم کە دەبینم لە یۆرۆ ئەومان لەگەڵدا دەبێت و رۆڵێکی گرنگی دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە