دهۆک و جەوییە یاریی لووتکە دەکەن و هاروون و زانا یاری ناکەن

19-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دهۆک دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات، کاتێک لە یاریی لووتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا بەرامبەر یانەی جەوییە یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 34ـی خولەکەدا، ئەمشەو یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لە بەغدا بەرامبەر یانەی جەوییە یاری دەکات، ئەمە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
 
دهۆک دوو رۆژە بۆ ئەم یارییە چووەتە بەغدا، یانەکە بەباشی خۆی ئامادەکردووە و دوای بردنەوەی لە یاریی رابردوو لە یانەی تەڵەبە، یانەکە چاوی لە بردنەوەیەکی دیکە و هەڵکشانی زیاترە بەرەو پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە.
 
لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەدا دهۆک لە یاریگەی خۆیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە جەوییەی بردبووەوە و ئەمشەو دەیەوێت ئەوە دووبارەبکاتەوە.
 
ئەوەی بۆ هاندەرانی دهۆک جێگەی نیگەرانییە، ئەمڕۆ هاروون ئەحمەد و زانا عەلی بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانییەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن و ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر هێڵی ناوەڕاستی یانەکە، جگە لەوەش دیارنییە ،ەسعود میراڵ لەسەر هێڵی یاریگە دەبێت یان نا، چونکە هێشتا بڕیار لەبارەی سزادانی راهێنەری دهۆکەوە نەدراوە.
 
بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ جەوییە لە پلەی پێنجەمە بە 53 خاڵ و دهۆک لە پلەی حەوتەمە بە 51 خاڵ، بەڵام جەوییە 5 یاریی زیاتری لە دهۆک ئەنجامداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە