رووداو دیجیتاڵ
ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری نوێی یانەی ریال مەدرید دڵخۆشیی خۆی بە ئەنجامدانی یەکەم یاریی بەدرێسی یانەکەوە پێشاندا و دەڵێت "ئەمە شتێکە یاریزانە گەورەکان خەونی پێوە دەبینن."
ئارنۆڵد، لە یەکەم یارییدا بەدرێسی ریال مەدریدەوە لە مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی یارییکرد، بەڵام ئاستی یاریزانەکە وەکو پێویست نەبوو و هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنی ئەو یاریزانە بەدرێسی یانەکەیانەوە رازی نەبوون.
دوای ئەنجامدانی یارییەکە ئارنۆڵد گوتی "یەکەم دەرکەوتنی من؟ ئەمە ساتێکە شانازییەکی گەورەی پێوە دەکەم، زۆر دڵخۆشم بۆ یەکەمجار دەرکەوتم، ئەمە شتێکە یاریزانە گەورەکان خەونی پێوە دەبینن، ئەگەر هەمووان نەبن، من وەکو خۆم شانازیی پێوە دەکەم، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەهۆی ئەنجامەکەوە هەست بە نیگەرانی دەکەم، ئەمە ئەو بیرکردنەوەیەیە کە لەلای یاریزانانی ریال مەدرید هەیە."
بەرگریکارە ئینگلیزییەکە زیاتر قسەیکرد و گوتی " ئێمە لە نیوەی دووەمدا تۆپی زیاترمان لابوو، ئەوە شتێکبوو کە لە نیوەی یەکەمدا کەمبوو، دەبێت تاوەکو دەتوانیت تۆپەکە لای خۆت بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی رکابەرەکانت بەدوایدا بگەڕێن، ئێمە دوای پشوو ئەوەمان بەباشی ئەنجامدا، ناچارمان کردن زۆر زیاتر بەرگری بکەن و لە دەوری ناوچەی سزاشدا کۆبووینەوە."
ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، سەرەڕای ئەوەی لە مەشقەکانی ریال مەدریددا زۆربەباشی دەرکەوت و سەرنجی زۆری لەسەر بوو، بەڵام لە یاریی یەکەمیدا بەدرێسی یانەکەوە زۆرباش نەبوو، لە هەڵسەنگاندندا یاریزانەکان 6.7 خاڵی هێنا، لە یارییەکەدا لە خولەکی 65 گۆڕانکاریی پێکرا، بەڵام خۆی دەڵێت "کاتی پێویستە تاوەکو لەگەڵ ریال مەدرید رادێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ