رووداو دیجیتاڵ
شۆکێکی گەورە چاوەرێی ریال مەدرید دەکات لە زستاندا، کە ئەگەری هەیە ئەستێرەیەکی دیاری یانەکە سانتیاگۆ بەرنابیۆ جێبهێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات!
لەناو ئامادەکارییە چڕەکانی ریال مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مایۆرکا، گریمانەکان لەسەر داهاتووی یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی زیادیکردووە، ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوانی لەنێو یاریزانەکانی مێرینگێدا دروستکردووە.
لەناکاودا زانیارییە چاوەڕواننەکراوەکان دەرکەوتن کە ئاماژە بەئەگەری رۆیشتنێکی لەناکاو دەکەن کە لەوانەیە نەخشەی تیپەکە پێش دەستپێکردنی نیوەی دووەمی وەرزەکە بگۆڕێت.
ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بووەتە باسی رۆژ، دوای ئەوەی دوایین یاریی خۆی لەسەر کورسیی یەدەگ دەستپێکرد، پاش ئەوەی راهێنەر چابی ئەلۆنسۆ پشوودانی بەم ئەستێرەیە دا و یاریزانێکی دیکەی خستە پێکهاتەی سەرەکییەوە.
سەبارەت بە هۆکارەکانی بڕیارەکانی، ئەلۆنسۆ دووپاتیکردەوە کە بژاردە هونەرییەکانی لەسەر پێداویستییەکانی یارییەکان پشت دەبەستێت بە لایەنی تاکتیک و توانای جەستەییەوە، جەختی لەسەر گرنگی پێدانی دەرفەت بەهەموو یاریزانەکان کردەوە بۆ بەشداریکردن بەبێ گوێدانە جیاوازی رۆڵەکانیان.
بەڵام ئەوەی زیاتر مایەی سەرسوڕمان بوو، ئەو زانیارییانەن کە لە ئینگلتەراوە هاتوون و ئاماژە بەوە دەکەن یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ پلانی هەیە ئارنۆڵد لە کاتی گواستنەوەی زستانەدا بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا، پێپ گواردیۆلا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ناو ریال مەدرید دەکات، لەگەڵ دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانی ئەلێکساندەرجئارنۆڵد بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکەی.
داهاتووی یاریزانەکە هێشتا نادیارە و بەشێوەیەکی بەرچاو پشت دەبەستێت بەئاستی ئەو لە رووبەڕووبوونەوەی کێبڕکێیەکی تووند لە باڵی راستی تیپی شاهانەدا، بەتایبەتی لەگەڵ گەڕانەوەی بەهێزی دانی کارڤاخال بۆ وەرگرتنەوەی پێگەی سەرەکی خۆی.
سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید باس لەوە دەکەن کە رۆژانی داهاتوو چارەنووسی ئەم یاریزانە دیاری دەکەن، کە لەوانەیە گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر ژیانی وەرزشیدا بێت لەگەڵ یانەی پایتەختی ئیسپانیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ