ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ چووە خولی چین

19-07-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ، پەیوەندیی بە خولی چینی کرد و گرێبەستی لەگەڵ یانەی دالیان یڤانگی ئەو وڵاتە واژۆکرد.

یانەی دالیانی چینی بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ، سوڵۆمۆن رۆندونی ڤێنزوێلی و ئەستێرەی یانەی وێستبرۆمیچی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی راگەیاند، بەڵام نرخی گواستنەوەی یاریزانەکەی ئاشکرانەکردووە.



ئەو هێرشبەرە وەرزی رابردوو لە یانەی نیوکاسل یونایتد یارییکردووە، بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانە چینییەکە لەژێر سەرپەرشتی رافایێل بێنێتێزی ئیسپانی یارییدەکات، کە مانگی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرتووە.

رۆندون وەرزی رابردوو 33 یاریی بەدرێسی نیوکاسل ئەنجامدا، لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە وێستبرۆمیچ کردووە، لەو یانەیەشدا 120 یارییکردووە و 28 گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕیارێکی مێژوویی؛ مەغریب بە پاڵەوانی ئەفریقا دیاریکرا و نازناوەکە لە سەنیگال سەندرایەوە

بڕیارێکی مێژوویی؛ مەغریب بە پاڵەوانی ئەفریقا دیاریکرا و نازناوەکە لە سەنیگال سەندرایەوە

لیژنەی تێهەڵچوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا (کاف) بە فەرمی مەغریبی وەک پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025 ناساند، دوای ئەوەی ئەنجامی یاریی کۆتایی بەرامبەر سەنیگال گۆڕدرا و بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی مەغریب هەژمارکرا.