رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلال بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئیتیفاقی بردەوە.
لە گەڕی پێنجەمی خولی سعودیدا، هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، هیلال هەر زوو هەوڵەکانی بۆ سەر گۆڵی میواندارەکەی دەستپێکرد، لە خولەکی 23 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هیلال تۆمارکرد.
لە خولەکی 39 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو دوو گۆڵە تەواو بوو.
لە خولەکی دووەمی نیوەی دووەمدا، رۆبن نێڤێس بەلێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
مارکۆس لیۆناردۆ لە خولەکی 55 بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانەی ئیتیفاقی هەژاند.
پاشان داروین نونێز گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، هیلال یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
هیلال لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، بە سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوون 11 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ