لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد یاریی لووتکە دەکەن

19-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول مانچێستەر یونایتد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ بە یاریی لووتکە کۆتاییدێن و هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
لە دوایین یاریی گەڕەکەدا لە یاریگەی ئانفێڵد، کاژێر 18:30 لیڤەرپوول میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە، بۆ ئەوەش پێویستی بەبردنەوەی یارییەکەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دوورنەکەوێتەوە.
 
لیڤەرپوول دوایین دوو یاریی لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا دۆڕاندووە و نایەوێت سێیەم یاریی لەسەریەک بدۆڕێنێت و لە رکابەرییەکە دووربکەوێتەوە.
 
ئەلیسۆن بیکەر پێکانی هەیە و ناتوانێت لەم یارییەدا یاری بکات، لە مانچێستەر یونایتد لیساندرۆ مارتینێز بەهەمان هۆکارەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.
 
یانەی مانچێستەر یونایتد لە دۆخێکی زۆرباشدا نییە، بەڵام دوایین یاریی لە ساندەرلاند بردووەتەوە و دەیەوێت بەبردنەوە لە لیڤەرپوول متمانە بۆ هاندەرانی بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەرکی قورسە.
 
محەممەد سەڵاح لەم وەرزەدا ئاستی وەکو پێویست نییە، بەڵام لە 15 یاریی پرێمەرلیگدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد 13 گۆڵی کردووە و دەیەوێت بە تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەی ئەمڕۆدا سەرکردایەتیی یانەکەی بکات بۆ بردنەوەیەکی دیکە و گەڕاندنەوەی ئاستی خۆی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە