رووداو دیجیتاڵ
لەسەر شێوازی یانە گەورەکانی ئەورووپا و جیهان، یانەی زاخۆ بەرەو بەحرەین بەڕێدەکەوێت و دەیەوێت دووەم بردنەوە لە جامی کەنداو بۆ یانەکان تۆماربکات.
یانەی زاخۆ شەوی شەممە گەیشتە هەولێر و لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شارەکە خەوتووە، ئەمڕۆ بە جلوبەرگی تایبەت و بە یەک شێواز، سەرجەم یاریزانان و شاندی یانەکە
کاژێر 14:00 فڕۆکەی یانەی زاخۆ لە هەولێرە بەرەو شاریقەی ئیمارات دەفڕێت، کاژێر 17:30 دەگاتە ئەو شارە و پاشان کاژێر 19:00 لە ئیماراتە دەچێتە بەحرەین و 40 خولەک فڕۆکەی یانەکە بە ئاسمانەوە دەبێت تاوەکو دەگاتە شاری مەنامەی بەحرەین.
زاخۆ ئامادەکارییەکی زۆرباشی بۆ ئەم یارییە کردووە، رۆژی دووشەممە و سێشەممە یانەکە دوو یەکەی مەشق و راهێنان لە بەحرەین ئەنجامدەدات، رۆژی چوارشەممە دووەم یاریی خۆی لە جامی کەنداودا بۆ یانەکان ئەنجامدەدات.
زاخۆ یاریی یەکەمی لە قادسیەی کوێتی بردەوە، ئێستا تیپەکە خاوەنی پێگەیەکی تایبەت و ناوبانگێکی گەورەیە لەسەر ئاستی عێراق و کەنداو و دەیەوێت ئەوە لە بەحرەینیش دووپاتبکاتەوە.
هوشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بە رووداو سپۆرتسی گوت "تیپەکەمان بە ورەیەکی بەرزەوە ئامادەیە، یاریزانەکان هەمووان ئامادەن و بەشداریکردنیان لەسەر بڕیاری راهێنەر دەوەستێت، دەمانەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەیەکی دیکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە بکەین بۆ ئەوەی هاندەرانمان دڵخۆش بکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ