ریال مەدرید دەیەوێت بچێتەوە پێشەنگ و کیلیان ئامادەیە

19-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی خێتافی دەبێتەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی نۆیەمی خولەکەدا، ئەمشەو کاژێر 22:00 ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر خێتافی یاری دەکات و پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە لە یانەی بارسێلۆنا وەربگرێت.
 
کیلیان ئێمباپێ رۆژی یەکشەممە بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکانی یانەکەدا کردووە و بەتەواوی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە و دەیەوێت سەرکردایەتیی یانەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە، بۆ ئەوەی پێشەنگی ریزبەند لەدەست نەدەن و بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبن.
 
لە یارییەکەی ئەمشەودا دین هاوسن، دانی کارڤاخاڵ، دانی سێبایۆس و ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
 
لە دوایین 7 یاریی نێوان هەردوو یانەدا، ریال مەدرید سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و تەنیا یەک گۆڵی لێکراوە، لە وەرزی 2021-2022ـەوە بەرامبەر ئەو یانەیە نەدۆڕاوە و ئەمشەویش دەیەوێت پارێزگاری لەو دۆخە باشەی بکات کە بەرامبەر میواندارەکەی هەیەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە