رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دوای بردنەوەیان لە یانەی لاس پاڵماس، دووپاتیکردەوە کە کیلیان ئێمباپێ باشترین هێرشبەری جیهانە و گوتیشی "ئەمڕۆ بیستم کە لە چەند رۆژی رابردوودا یارییەکی زۆر خراپمان کردووە، ئەوەی دەیبینم ئەوەیە کە ریال مەدرید پێشەنگە".
ئەمە پوختەی قسەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە:
باشە، من دەڵێم ئێمباپێ باشترین هێرشبەرە لە جیهاندا، چونکە گومان هەبوو لەسەر توانای یاریکردنی وەک هێرشبەر، یان بیخرێتە باڵی چەپەوە. ئەو هێرشبەرێکی گەورەیە، وەک هێرشبەری ناوەڕاست کاری باش دەکات، نەک لە باڵدا، چونکە راکردنەکانی وای لێدەکات تایبەت بێت، دەتوانین باشتر سوود لەوە وەربگرین بە یاریکردنی وەک هێرشبەری ناوەڕاست.
لە تۆپی پێدا کارەکان بەو شێوەیە دەڕۆن، بەڵام هێشتا شۆکم، چونکە ئەمڕۆ بیستم کە لە چەند رۆژی رابردوودا یارییەکی زۆر خراپمان کردووە، ئەوەی دەیبینم ئەوەیە کە ریال مەدرید پێشەنگە، دواتر هەڵەکان شیکردنەوەیان بۆ دەکەم. راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە یارییەکی تەواومان کردووە، کوالیتییەکی زۆر باش و رەفتارێکی باشمان نیشاندا. یارییەکە بە خراپی دەستیپێکرد، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر رەوتی یارییەکە نەبوو.
جۆرەکانی رەخنە لە یاریگای بێرنابۆدا جیاوازن. فیکەلێدان رەخنەیەکی پڕ لە ئازارە، چونکە کاتێک رەخنە لە هاندەرانی ناڕازییەوە دێت، پێموایە ئەوە بانگەوازێکە بۆ بەئاگاهێنانەوە. لە کاتی یارییەکەی جامی شای ئیسپانیا لە بێرنابیۆ ئەو کارە بەئاگاهێنانەوەیەکی باش بوو بۆ ئێمە. پێموایە لەم یارییەدا تیپێکی باشتر بووین لە پێشتر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ