رووداو دیجیتاڵ
روبێن ئامۆریم، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد، دوای دۆڕانی تیپەکەی بە برایتن بەئەنجامی 1-3 دانی بەوەدا نا کە تیپەکەی خراپترینە لە مێژووی مانچێستەر یونایتددا، بەڵام جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو سیستمەکەی ناگۆڕێت و گوتی "گرنگە ئێستا بە زیندووی بمێننەوە".
ئەمە پوختەی قسەکانی روبێن ئامۆریم، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدە:
لە دە یاری پرێمەرلیگدا دوو یاریمان بردووەتەوە، ئەوە دەزانم. بیهێنە بەرچاوت ئەمە بۆ هاندەرێکی مانچێستەر یونایتد چی دەگەیێنێت. بیهێنە بەرچاوت کە ئەوە بۆ من چی دەگەیێنێت. راهێنەرێکی نوێمان دەبێت کە زیاتر لە راهێنەری پێشوو دەدۆڕێت. من زانیاری تەواوم لەسەر ئەوە هەیە. وەک گوتم هەرچییەک بێت سیستەمەکە ناگۆڕم. دەزانم دەتوانین سەرکەوین، بەڵام پێویستە لەم ساتەدا بە زیندوویی بمێنیننەوە، چونکە من بێهەڵوێست نیم و دەزانم پێویستە ئێستا بە زیندوویی بمێنینەوە. لەوانەیە ئێمە خراپترین تیپ بین لە مێژووی مانچێستەر یونایتددا. دەزانم مانشێتەکانتان دەوێت، بەڵام من ئەوە دەڵێم، چونکە دەبێت دان بەو شتەدا بنێین و بیگۆڕین. ئا ئەمە مانشێتە سەرەکییەکانتان.
قورسە روونکردنەوە لەسەر ئەم دۆخە بدەی، بەڵام دەبێت دان بەو ساتەدا بنێین و یاری بەو ساتەوەختەدا نەکەین، لێرەدا هەمووان وەک پێویست نمایش ناکەن، گرنگ نییە بارودۆخەکە چۆن بێت، ئێمە وەک پێویست یاری ناکەین و دەبێت ئەوەە قبوڵ بکەین کە نابێت بەهەر هۆکارێک بێت ئەو هەموو یارییە زۆرە بدۆڕێنین، بیهێنە بەرچاوت ئەمە مانچێستەر یونایتدە، بەڕاستی ساتێکی سەختە، بەڵام دەبێت بەردەوام بین، هیچ رێگەیەکی دیکە نییە.
راشفۆرد ئێستا لێرە نییە، راشفۆرد لە دوایین یارییەکاندا لێرە نەبوو کە دۆڕاین، نامەوێت ئەم ساتە بخەمە سەر راشفۆرد، ئەو ئێستا لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، چونکە ئەو یاری ناکات. یاریزانێک ناخەمە ناو تیپەکەم، کە پێموانییە باشترینە بۆ تیپەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ