حەمدەڵڵا بەبۆنەی رەمەزانەوە خانووەک دەداتە دایک و باوکی رەیان

20-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵا رەیان ئۆرام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵا، یاریزانیی مەغریبی یانەی ئیتیحادی سعودی، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە خانووەک بەهەموو پێداویستییەکانییەوە پێشکێشی دایک و باوکی رەیان ئۆرامی کرد، ئەو منداڵەی بەر لە دوو ساڵ لە مەغریب کەوتە نێو بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا.
 
لە یەکی شوباتی ساڵی 2022 رەیان ئۆرامی تەمەن 5 ساڵ لە گوندەکەی خۆی، ئیغران لە باکووری مەغریب کەوتە ناو بیرێکی نزیک لە ماڵیان، کە 32 مەتر قووڵ بوو، هەموو جیهان هاتە سەر هێڵ و هێزەکانی فریاگوزاری ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ رزگارکردنی رەیان دەستپێکرد، بەڵام دوای 5 رۆژ منداڵەکە بە مردوویی دەرهێنرا، پاش کردنەوەی تونێلێک بۆ بیرەکە.
 
ئەم کارەساتە هاوسۆزییەکی جیهانیی زۆری بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو بەدوای خۆیدا هێنا.
 
عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵا، دایک و  باوکە هەژارەکەی رەیان، هاونیشتیمانییەکانی خۆی لەبیر نەکردووە و بڕیاریدا لەم مانگی رەمەزانەدا دیارییەکیان پێشکێش بکات.
 
وەک میدیاکانی مەغریب و سعودیە، باسی دەکەن، حەمدەڵڵای ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی رەییان کرد، و بڕیاریدا بە ناوی هەموو مەغریبییەکان و موسڵمانانەوە خانوویەکی ئامادەکراو بە هەموو پێداویستییەکانەوە بە دیاری بداتە ئەو خێزانە. هیواشی خواست  خوا ئارامی و دڵنەوایییان پێ ببەخشێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە