گڵۆپی سەوز بۆ مانەوەی مۆدریچ هەڵکرا

20-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لوکا مۆدریچ، ئەستێرە و کاپتنی یانەی ریال مەدرید بە ئەگەری زۆرەوە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوامدەبێت و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "چابی ئەلۆنسۆ داوای لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردووە گرێبەستی مۆدریچ بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکەنەوە و ریال مەدریدیش گڵۆپی سەوزی بۆ یاریزانەکە هەڵکردووە بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لە یانەکەدا، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بەرەو 40 ساڵە."
 
تەنیا یەک مەرج هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، ئەویش کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکەیە و مۆدریچ بەوە رازی نییە و ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە، بەتایبەت کە یاریزانەکە ویستی ئەوەی هەیە بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا بکات."
 
لوکا مۆدریچ پلانی داناوە لە هاوینی 2026 بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت، چ بە درێسی ریال مەدریدەوە بێت یان لەگەڵ کرواتیا دوای یارییەکانی مۆندیال.
 
مووچەی لوکا مۆدریچ لە ریال مەدرید 10 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی لە 30-6-2025 لەگەڵ یانەکە کۆتاییدێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە