باشترینەکانی کوردستان خەڵات دەکرێن

20-05-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان خەڵاتی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی کوردستان دابەش دەکات. یانەکانی خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی هەریەکێک لە خولەکانی کوردستان خەڵاتەکان وەردەگرن.
 
هەریەک لە یانەکانی شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایاب و یانەکانی قەڵادزێ و هەڵو لە خولی پلەیەک و یانەکانی بەردەڕەش و شێخانیش لە خولی پلەدوو خەڵات دەکرێن. 
  
جەلال سەعید، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ پاڵەوانەکانی هەرسێ خولەکەی کوردستان خەڵات دەکەین، خەڵاتەکەی ئەمڕۆ بە میدالییا و جام و قەڵغان دەکرێت، لە رووی مادییەوە هیچ خەڵاتێک ناکرێن". 
 
ئەو ئەندامە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، لەبارەی ئەوەی کەی و چۆن خەڵاتە دارییەکان بە پاڵەوانەکان دەدرێن، گوتی "خەڵاتە داراییەکان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی وەرزشەوە دابەش دەکرێن و ئەوان سەرپەرشتی دابەشکردنەکە دەکەن. ئەوان دەزانن کەی و چۆن خەڵاتە داراییەکان دابەش دەکەن".
 
ئەمڕۆ کاژێر 15:00 لە هۆڵی موفتی، خەڵاتەکان دابەش دەکرێن و نوێنەرانی هەریەک لە یانەکان ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانیان. 
 
هەموو ساڵێک فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا هەردوو یانەی یەکەم و دووەمی هەرسێ خولەکانی نایاب، پلەیەک و پلە دووی کوردستان خەڵات دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە