رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئینتەرمەیامی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی باشووری کوردستان، ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر نیویۆرک رێدبوڵ یارییکرد، لە خولەکی 14 ئەلیکساندەر هاک گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
لە خولەکی 24 بە ئاسیستی مێسی، خۆردی ئەلبا ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی راستکردەوە.
دوای سێ خولەک تێلاسکۆ سێگۆڤیا گۆڵی دووەمی بۆ تیپە پەمەییەکە تۆمارکرد و مەیامی پێشکەوت.
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد.
لە خولەکی 59 لیۆنێل مێسی یاریی بە گۆڵپارێزی نیویۆرک کرد و گۆڵی چوارەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
لیۆ تۆپێکی لە لویس سوارێزەوە پێگەیشت و لە خولەکی 75 بۆ جاری پێنجەم تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگەی هەژاند.
ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە، تیپەکە ئێستا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەیە و 41 خاڵی هەیە، سێ یاریی کەمتر لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە و 7 خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە.
مێسی لەم وەرزەی خولی ئەمریکادا 18 یاریی کردووە، 18 گۆڵی تۆمارکردووە، 9 ئاسیستی کردووە و بەشداریی لە 27 گۆڵدا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ