رووداو دیجیتاڵ
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایان کردووە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، لەم دواییانەدا دەستیکردووە بە فۆڵۆکردنی خانمە پێشکێشکاری بەرازیلی، ڤێرجینیا فۆنسیکا، لەسەر هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام، ئەمەش دەنگۆی بوونی پەیوەندییەکی سۆزداری لەنێوانیاندا ورووژاندووە.
ڤێرجینیا فۆنسیکا کۆستا، خانمە پێشکێشکاری تەلەڤزیۆنی، کە یەکێکە لە کاراکتەرە کاریگەرەکانی سۆشیال میدیا، یوتیوبەرە و خانمە بزنسکارێکی بەرازیلییە، کە بە ناوەڕۆکەکانی تایبەت بەشێوازی ژیان، پۆستەکانی لەسەر خێزان و زەوقە بەرزەکەی لە بواری فاشندا ناسراوە. بەهۆی توانای سەرنجڕاکێشی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ جەماوەرەکەیدا لەڕێگەی پلاتفۆرمە جیاوازەکانەوە، توانیویەتی بنکەیەکی جەماوەریی گەورە دروست بکات و ببێتە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی بەرازیل.
ڤێرجینیا بە ژنەکارێکی سەرکەوتووش دادەنرێت. ناوبراو براندی تایبەت بە خۆی لە بواری فاشندا دەستپێکردووە، ئەمەش وایلێکردووە کە بتوانێت براندە کەسییەکەی بەئاسانی لەگەڵ پڕۆژە بازرگانییەکانیدا تێکەڵ بکات.
لەسەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام زیاتر لە 52.7 ملیۆن کەس فۆڵۆییان کردووە، 38.9 ملیۆن لەسەر تیکتۆک و 11.8 ملیۆن سەبسکرایبەری لە یوتیوب هەیە؛ ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لەو کەسایەتییانەی کە زۆرترین فۆڵۆوەرسی هەیە لە بەرازیل.
کاتی زۆر بەسەر راگەیاندنی جیابوونەوەی ڤێرجینیا فۆنسیکا لە هاوسەرەکەی، گۆرانیبێژ زێ فلیپی تێنەپەڕیبوو، کە دەنگۆی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە ژیانی سۆزدارییدا بڵاوبووەوە.
بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی ئینستاگرام لەم دواییانەدا تێبینی ئاڵوگۆڕی لایکیان لەنێوان ئەو و ڤینیسیۆس جۆنیۆردا کردووە، ئەمەش دەستبەجێ مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.
لەنێو ئەم کارلێکانەدا، یاریزانەکە لایکی چەند وێنەیەکی ڤێرجینیای کردووە، کە هەندێکیان وێنەی خۆی بوون بە جلی رووتەوە. ئەم هەنگاوە بەسبوو بۆ ئەوەی فۆڵۆوەرسەکان دەست بکەن بە هاندانی بیرۆکەی پەیوەندییەکی ئەگەری لەنێوانیاندا و دواتر هەردووکیان دەستییان کرد بە فۆڵۆکردنی یەکدی.
لەلایەکی دیکەوە ڤینیسیۆس لەگەڵ یانەکەیدا لە قەیرانێکدایە دوای وەستانی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەمەش داهاتووی یاریزانە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانەدا کەوتووەتە مەترسییەوە.
بەپێی ئەوەی کە رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لەم دواییانەدا بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەست لەنێوان ڤینیسیۆس و ریال مەدریددا هەڵپەسێردراون، ئەمەش دوای یەکەم گفتوگۆ کە لە مانگی شوباتی رابردوودا ئەنجام درا.
ئەوکاتە ڤینیسیۆس گەشبینییەکی زۆری نیشان دابوو سەبارەت بە نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی دێت، کە بەپێی هەندێک سەرچاوە ڤینیسیۆس داوای 30 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە دەکات بەبێ باج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ