باوکی یۆکێرێش گریاوە و کوڕەکەی چاوەڕێی ئارسیناڵە

20-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤیکتۆ یۆکێرێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانوستانەکانی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش چەقیووە و داهاتووی ئەو یاریزانە هێشتا دیار نییە.
 
دۆخەکە ئەوەندە ئاڵۆزە کە باوکی یۆکێرێش بە گریانەوە دەرکەوتووە، چونکە گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە ناچن.
 
یانە پورتوگالییەکە بڕیاریداوە خواستەکانیان کەم نەکاتەوە.
 
ڤیکتۆر یۆکێرێش  ئێستادا لەگەڵ راهێنەرێکی کەسی کاردەکات کە بەرنامەیەکی دیاریکراوی هەیە کە لەلایەن ئارسیناڵەوە دانراوە.
 
گەنەرز ماڵێکیان بۆ رێکخستووە کە بچێتە ناویەوە تاوەکو لەلایەن سپۆرتینگ لیسبۆنەوە رێگە بە رۆیشتنی دەدرێت.
 
گرێبەستی یۆکێرێش لە 2028 کۆتاییدیت، یانەکەی داوای 63.5 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو گۆڕانکاری دەکات.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا، ڤیکتۆر یۆکێرێش ئێستا لە لەندەنە و چاوەڕێی تەواوبوونی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات.
 
یانەی ئارسیناڵ پلانی داناوە ئەو یاریزانە بەر لە چوونی بۆ کیشوەری ئاسیا بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ یەکلابکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە