رووداو ـ هه‌ولێر
یاریگه‌ی ئۆلترافۆرد، ئه‌مڕۆ كاژێر 18:30 خوله‌ك ده‌بێته گۆڕه‌پانی یاری لوتكه‌ی گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ، كه تێیدا لیڤه‌رپوولی خاوه‌نی پێشه‌نگ رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتدی خاوه‌ن یاریگه ده‌بێته‌وه.
مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا 9 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه‌و له پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌نددایه، به‌ڵام هه‌میشه یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به یاری كلاسیكی ده‌مێننه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه زۆرترین نازناوه‌كانی خولی ئینگلیزییان بردووه‌ته‌وه.
یۆرگن كلۆپ، له ساڵی رابردوودا چامپیۆنزلیگی بۆ لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مساڵ به‌نیازه خه‌ونی هه‌ره گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه بێنێته‌دی، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگه دوای 30 ساڵ دابڕان له‌و نازناوه، بۆیه نایه‌وێ تیپه‌كه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له رۆیشتن به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه.

ئۆلی سۆلشایه‌ری راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدیش بیر له ئه‌نجامه خراپه‌كانی ناكاته‌وه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌م یارییه بكاته سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی، بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت "یاریزانه‌كانم چاوه‌ڕێی ئه‌و یارییه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو تۆمار بكه‌ن". به‌ڵام كلۆپیش ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مووجارێ كاردانه‌وه‌یه‌كی تووندی بۆ قسه‌كانی سۆلشایه‌ر هه‌بوو، كه به هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دایه‌وه‌و گوتی "به‌دڵنیاییه‌وه بۆ راهێنه‌ر و یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌سه‌لمێنین، كه هه‌ڵه‌یان كردووه كاتێك به په‌رۆشبوونه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان".
له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی كلۆپ مه‌ترسیدارتربن و نزیكتربن له هاتنه‌دی، ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی ئێستای دوو تیپه‌كه بكه‌ین، به‌تایبه‌تیش كه له رووی پێكانه‌وه رێدز هیچ كێشه‌ی نییه و ته‌نانه‌ت محه‌ممه‌د سه‌ڵاحیش ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌ڵاح له 4 یارییدا به‌رامبه‌ر شه‌یتانه سووره‌كان هیچ گۆڵ و ئه‌سیستێكی نییه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه مانچێسته‌ر یونایتد له توانای زۆربه‌ی ئه‌ستێره باشه‌كانی بێبه‌ش ده‌بێت، وه‌ك پۆگبا، دیخیا، به‌یلی، مارسیال و لینگارد و چه‌ندانی دیكه‌ش.

له‌وانه‌یه تاكه خاڵی موژده‌به‌خش بۆ تیپه‌كه‌ی سۆلشایه‌ر ئه‌وه‌بێت كه 5 یارییه لیڤه‌رپوول له‌نێو ئۆلترافۆرددا نه‌یتوانیوه له مانچێسته‌ر یونایتد بباته‌وه، 2 جار دۆڕاوه و 3 جاریش یه‌كسانبووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌كردن هه‌ر له‌سه‌ر ئاماره‌كان بێت، ئه‌وا دڵخۆشكه‌ر نین بۆ شه‌یتانه‌كان، به تایبه‌یتش له رووی گۆڵكردنه‌وه، كه 10 یارییه ئه‌و یانه‌یه له هه‌موو خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا نه‌یتوانیوه له هیچ یارییه‌كدا له گۆڵێك زیاتر تۆماربكات، دوایین یاری كه زیاتر له گۆڵێكی تۆماركردبێت، یاری یه‌كه‌می بوو له پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه‌دا، كه 4 به هیچ له چێڵسی برده‌وه.
هانده‌رێكی دیكه بۆ كوڕانی كلۆپ ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێ ریكۆردێكی مانچێسته‌ر سیتی ركابه‌ریان هاوتابكه‌نه‌وه، كه له وه‌رزی 2017 ـ 2018دا توانیویانه 18 یاری به‌سه‌ریه‌كه‌وه له پرێمه‌رلیگدا بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنن، ئێستا كوڕانی كلۆپیش خاوه‌نی 17 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له مانچێسه‌ر یونایتد ببه‌نه‌وه ده‌بنه هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دیكه‌ی شاری مانچێسته‌ر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ