لێدوانێکی سەیر لە بارەی دۆڕانی ریال مەدرید بەرامبەر مایۆرکا

20-10-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-

رووداو - هەولێر

ڤیسێنتی مۆرینۆ، راهێنەری یانەی ریال مایۆرکا، دڵخۆشی خۆی بەرامبەر بردنەوەیان لە ریال مەدرید پێشاندا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو 1-0 لە گەڕی نۆیەمی لالیگا لە یانەکەیان بردەوە.

راهێنەری مایۆرکا لەکۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا گوتی، بردنەوە لە ریال مەدرید وەک ئەوەیە 10 خاڵ بەدەستبهێنیت، بەڵا، خۆی سێ خاڵ دەبەیتەوە، ئەمە هاوشێوەی ئەوەیە کە بەرامبەر ئیبار و ئیسپانیۆل کردمان، لەکاتێکدا لە راستیدا بردنەوە لە یانەی شاهانە قورسە.

مۆرینۆ زیاتر گوتی، پلانی ئێمە لە یارییەکەدا بۆ بردنەوە بوو و ئەوەش روویدا، ئەمە بۆ ئێمە زۆر جێگەی دڵخۆشییە، لەکاتێکدا دەمانزانی کارێکی زەحمەتە، بەتایبەتیش لاجۆ جونیۆر خاوەنی گۆڵەکە، سەرەتایەکی باشی لەگەڵ یانەکە دەستپێکردووە.

راهێنەری ریال مایۆرکا لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، چاویان لە یاری داهاتوویانە بەرامبەر لیگانێس و دەیانەوێت ئەو یارییەش ببەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە