رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەتی بەرامبەر خێتافی بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولەکەدا، هەردوو تیپ لە یاریگەی ئەلفۆنسۆ پێرێز رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە سەرەتای یارییەکەوە ریال مەدرید گۆشارەکانی بۆ سەر گۆڵی میواندارەکەی دەستپێکرد و کیلیان ئێمباپێ چەند جارێک هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دەدا، بەڵام لە هەژاندنیدا سەرکەوتوو نەبوو و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هێرشەکانی لۆس بلانکۆس بۆ سەر گۆڵی خێتافی بەردەوامبوون، یاریزانانی ریال مەدرید چەندین هەلی مەترسیداریان لەدەستدا.
کیلیان ئێمباپێ زۆرترین هەوڵی دا بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربکات، لە خولەکی 79 کۆتایی بە چاوەڕوانییەکانی هاندەران هێنا و بە گۆڵێکی جوان ریال مەدریدی پێشخست.
لە یارییەکەدا دوو یاریزانی خێتافی بە کارتی سوور کرانە دەرەوە و خاوەن یاریگە بە 9 یاریزانەوە درێژەی دایە یارییەکە.
لە دوایین ساتەکاندا خێتافی نزیکبوو ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام کۆرتوا گۆڵەکەی پاراست و ریال مەدرید یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم بردنەوەیە ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا و یاریی داهاتووی لە یاریگەی خۆیدا دەبێت بەرامبەر بارسێلۆنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ