مێسی لە مردن رزگاری بوو

20-12-2022
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی لە رووداوێکی ترسناکدا، لە مردن رزگاریان دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر رێڕەو دەردەچێت و ئەوەندە نامێنێت سەریان بەر تەلی کارەبا بکەوێت.
 
لە کاتی ئاهەنگەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بۆنەی بردنەوەی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە ئەم بەیانییە گەیشتنەوە بوێنۆس ئایرسی پایتەختی وڵاتەکەیان، بە کاروانێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی کراوەدا بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی لە شەقامەکانی پایتەختدا لەگەڵ هاندەران ئاهەنگ بگێڕن.
 
چەند میدیایەک گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە تێییدا مێسی بە یاوەری ئانخێل دی ماریا، ئۆتامێندی، رۆدریگۆ دی پاوڵ و لیاندرۆ پارێدێس لەسەرەوەی پاسەکراوەکەدا بوون، لەناکاودا ئۆتۆمبێلەکە بە چەپدا لە رێگە دەردەچێت و ئەو پێنج یاریزانە لەناکاودا خۆیان بینیەوە کە رووبەڕووی وایەری ستوونەکانی کارەبا بوون، پێش ئەوەی بەخێرایی سەریان دابەزێنن بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی بەرکەوتنی کارەبا نەبنەوە، کە بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی مەترسی مەرگ دەبوونەوە..
 
ئێوارەی یەکشەممەی رابردوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی مۆندیالی بردەوە، دوای  ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4-2 لە هاوتا فەرەنسییەکەی بردەوە، دوای کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی و زیادکراو بە یەکسانبوون  3-3  لە یاریگای لوسەیل.
 
تانگۆ بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا، کە پێشتریش لە ساڵی 1978 و 1986 نازناەکەی بەدەستهێناوە، پێش هەردوو هاوبەشەکەی فەرەنسا و ئۆرۆگوای بکەوێت، کە ئەوانیش هەریەکەیان خوەنی دوو نازناوی جیهانن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە