رووداو دیجیتاڵ
جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی فەنارباخچەی تورکی، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی راسمۆس هۆیلۆندی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد.
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەدەستهێنانی هۆیلۆند بەشێوەی خواستب ئامانجی یانە تورکییەکەیە لە هاوینی ئەمساڵدا.
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی تورکیا، دەڵێن، چاوەڕێدەکرێت ماریۆ برانکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی فەنەرباخچە، سەردانی ئینگلتەرا بکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دانیمارکییە تەمەن 22 ساڵییە، کە وەرزێکی بێبەرهەمی لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێکرد و تەنیا چوار گۆڵی لە 31 یاریدا لە پرێمەرلیگ تۆمار کرد.
فەنەرباخچە لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین یاریزان لەدەستدەدات بەهۆکاری جیاواز.
ئێدین دزێکۆی هێرشبەری بۆسنیایی، گرێبەستەکەی تەواو دەبیت و پێشبینیکراوە هەریەکە لە جەنک تۆسۆن و یوسف ئەلنەسری لە یانەکە بڕۆن، هەر بۆیە یانە تورکییەکە گرنگی بە هێنانی هێرشبەرێکی نوێ دەدات.
فەنارباخچە دەیەوێت گرێبەستێک بە خواستن پێشکەشی یونایتد بکات بۆ گواستنەوەی هۆیلوند، بەڵام هێشتا روون نییە ئایا مانچێستەر یونایتد رازی دەبێت یان نا.
میدیاکان دەڵێن، یانەی مانچێستەر یونایتد یاریی کۆتایی یۆروپالیگ بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێر ئەنجام دەدات، پاشان گفتوگۆکانی گواستنەوەی هاوین دەستپێدەکات و مشتومڕەکە گەرمتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ