رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی وۆپی ئەمریکی کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و نوێ، تەمەنی بایۆلۆجی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "تەمەنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ 28.9 ساڵە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، لە 2024ـەوە وەبەرهێنەر و باڵیۆزی کۆمپانیای تەکنەلۆژی وەرزشییە و بەردەوام کار بۆ بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکانی دەکات.
کۆمپانیای وۆپ ئامێری داهێنەرانە بەرهەم دەهێنێت، دیارترینیان مەچەک، بۆ یارمەتیدانی وەرزشوانان بۆ باشترکردنی ئاستی کارکردنیان بە دابینکردنی زانیاری بایۆلۆژی کە بە وردی لەبەرچاو گیراوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئامێرێکی هاوشێوەی کاتژمێری دەکاتە دەست، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ تەمەنی بایۆلۆجی ئەو یاریزانە بکات و ئامێرەکە دەریدەخات کە تەمەنی رۆناڵدۆ 11 ساڵ لە تەمەنی ئاسایی ئێستای بچووکترە و تەمەنی بایلۆجیی کریستیانۆ 28.9 ساڵە.
هۆکاری ئەوەی کە تەمەنی بایۆلۆجی رۆناڵدۆ بە گەنجی و پتەوی ماوەتەوە، ئەو سیستمە رێکخراوەیە کە ئەو یاریزانە لە ژیانی رۆژانەیدا پەیڕەو دەکات و هەر لەو دەرکەوتنەیدا رۆناڵدۆ گوتی "گرنگترین شت بەلای مەنەوە خەوتنە و پێموایە خەوتن هەمیشە رێگەیەکی بۆ چاکبوونەوە، بۆیەش من شەوانە کاژێر 11 بۆ 12 دەخەوم و کاژێر 08:30 بەیانی لە خەو هەڵدەستم."
رۆناڵدۆ گرنگییەکی زۆر بەشێوازی ژیانی خۆی دەدات و دەڵێت "زۆرجار بەدڵخۆشییەکی ناچم بۆ وەرزشکردن و هۆڵی راهێنان، بەڵام ئەمە رووتینە و هەر دەبێت بچم."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ