رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولی ئەمریکا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی تیگێرێسی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا.
یارییەکە لە یاریگەی ئینتەرمەیامی کرا، لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی لە یارییەکەدا نەکرد.
لە خولەکی 20 لێدانێکی سزا بۆ ئینتەرمەیامی هەژمارکرا، لویس سوارێز لێدانەکەی سەرکەوتووانە جێبەجێکرد و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
لە خولەکی 66 ئانخێل کۆریا یارییەکی جوانی بە بەرگریکارانی مەیامی کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە خولەکی 86 دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار، ناوبژیوان دووەم لێدانی سزای بۆ ئینتەرمەیامی هەژماکرد، لە خولەکی 88 لویس سوارێز گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا تیگێرێس نزیکبوو ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام تۆپ بەر هەردوو ستوون کەوت و نەچووە نێو گۆڵەوە.
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولی ئەمریکا و لە قۆناخی داهاتوودا ئینتەرمەیامی بەرامبەر یانەی ئۆرلاندۆ سیتی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ