ئێزێ دەبێتە یاریزانی گانەرز

21-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێبێرچی ئێزێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یانەی ئارسیناڵ بەر لە دێربیی نێو یاریگەدا دێربیی لەندەن لە تۆتێنهام دەباتەوە و بەتەواوی لە گواستنەوەی ئامانجێکی ئەو یانەیە نزیکدەبێتەوە.
 
لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە ناوی ئێبێرچی ئێزێ بە یانەی تۆتێنهامەوە بەستراوەتەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یاریزانەکە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، بەڵام یانەی ئارسیناڵ هاتەسەرهێڵ و بەتەواوی ئامانجەکەی سپێرزی تێکدا و نزیکە یاریزانەکە وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی رابگەیێنێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، ئارسیناڵ 60 ملیۆن پاوەند بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات، ئێزێ کاتێک زانیوویەتی ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، داوای لە بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵ تۆتێنهام رابگرێت، لەکاتێکدا یاریزانەکە لە منداڵییەوە هاندەری ئارسیناڵە و پێشتر ویستی خۆی بۆ یارییکردن بۆ ئەو یانەیە پێشاندابوو.
 
ئێزێ ئەستێرەی یەکەمی کریستال پاڵاسە، تەمەنی 27 ساڵە، نرخەکەی لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ و چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا بەفەرمی یاریزانەکە ببێتە یاریزانی گانەرز.
 
ئارسیناڵ لەکاتێکدا دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی کای هاڤێرتز تووشی پێکانبووە و یانەکە دەیەوێت شوێنی ئەو یاریزانە بەباشترین شێوە پڕبکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە