سەرۆکی فیفا تۆپێکی مۆندیالی قەتەر پێشکێشی ئەردۆغان دەکات

21-09-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا. وێنە: AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا. وێنە: AA
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فیفا تۆپێکی تایبەتیی مۆندیالی قەتەری پێشکێش بە سەرۆککۆماری تورکیا کرد و گوتی، "ئەمساڵ لە قەتەر یاری دەکەین." هەروەها ئەردۆغان پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا شێخ تەمیم ئالسانی، میری قەتەر یارییان لەگەڵدا دەکات؟
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان - فیفا کۆبووەوە. ئینفانتینۆ تۆپێکی بە دیاری پێشکێش بە ئەردۆغان کرد کە لەسەری نووسرابوو (رەجەب تەیب ئەردۆغان). 
 
ئینفانتینۆ بە ئەردۆغانی گوت: ئەمە تۆپی مۆندیالی قەتەرە و تەنیا یەک دانەی لێ دروستکراوە. ئەردۆغان تۆپەکەی وەرگرتوو و گوتی: "واتا دانەیەکی دیکە لەمە نیە؟" هەروەها ئینفانتینۆ بە بەڵێ وەڵامی دایەوە.
 
ئەردۆغان بە سەر لە تۆپەکەی دا و بە ئینفانتینۆی گوت، کە دەچێتە قەتەر بۆ سەیرکردنی یاریی مۆندیال. 
 
ئینفانتینۆ: لەوێ یاریش دەکەین
 
ئەردۆغان: چۆن یاری دەکەین؟ تۆ یاری دەکەیت؟ ئەگەر تۆ یاری بکەیت، منیش یاری دەکەم. ئامادەکاری دەکەم.
 
ئینفانتینۆ: بێگومان، لە یەک تیم یاریی دەکەین. 
 
ئەردۆغان: ئەی تەمیم [شێخ تەمیم ئالسانی، میری قەتەر] یاری دەکات؟ 
 
ئینفانتینۆ: هەرچەندە ئەو یاریی تێنس دەکات، بەڵام کێشە نابێت. 
 
لەو کاتەی ئەردۆغان و ئینفانتینۆ گفتوگۆیان دەکرد، یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووە لایان. ئەردۆغان ئینفانتینۆی بە لاپید ناساند و گوتی: "ئەمە سەرۆکی فیفایە." 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی 77مین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکایە و رۆژی سێشەممە 20-9-2022 گوتارێکی پێشکێشکرد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە