رووداو دیجیتاڵ
جۆزێ مۆرینیۆ یەکەم بردنەوەی وەکو راهێنەری یانەی بێنفیکا تۆمارکرد و لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان لە یانەی ئاڤیسیان بردەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی پۆرتوگال، یانەی بێنفیکا لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ بووە میوانی یانەی ئاڤیس و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، هێوریهی سوداکۆڤ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بێنفیکا تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا لێدانێکی سزا هەژمارکرا، ڤانگێلیس پاڤیلدیس گۆڵی دووەمی بۆ تیپەکەی مۆرینیۆ تۆمارکرد.
فرانجۆ ئیڤانۆڤیچ لە خولەکی 64 گۆڵی سێیەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی لە بەرژەونەدی بێنفیکا تۆمارکرد.
بێنفیکا یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، چوارەم بردنەوەی لە پێنج یارییدا تۆمارکرد و بە 13 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ