ئامەدسپۆر چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

21-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئامەدسپۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامانجی بەدەستهێنانی چوارەم بردنەوەی لەسەریەک یانەی ئامەدسپۆر چووەتە ساکاریا و بەرامبەر یانەی ساکاریا سپۆر یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 19:00 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یانەی ئامەدسپۆر بەرامبەر یانەی ساکاریا سپۆر یاری دەکات.
 
ئوکتای ئایدن، دیا سابا و مبای دیانێ و تیپە کوردستانییەکەی باکوور، لە سێ گەڕی رابردوودا سێ سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێناوە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
ئامەدسپۆر بەر لەم یارییە لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ و تەنیا 3 خاڵ لە یانەی چۆروم و ئێرۆک سپۆرەوە دوورە.
 
یانەی ساکاریاسپۆر لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، لە پێنج یارییدا 1 بردنەوەی هەیە و تەنیا خاوەنی 5 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە