رووداو دیجیتاڵ
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، مەرجێکی قورس بۆ جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدرید دادەنێت، فلۆرێنتینۆ پێرێزیش لە یاریزانەکە تووڕە دەبێت و ئەم مەرجەی رەتدەکاتەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی بڕیاریداوە لەگەڵ ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام مەرجێکی قورسی بۆ رەزامەندی دەربڕین لەسەر جێهێشتنی یانەکەی داناوە.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤینیسیۆس سەرنجی یانەکانی خولی سعودی بۆ لای خۆی رادەکێشێت، ئەستێرە بەرازیلییەکە مووچەیەکی زیاتر وەردەگرێت ئەگەر گواستنەوەی بۆ سعودیە تەواو بێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا کە بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر پێی باشە گرێبەستێکی کورتخایەن لەگەڵ یانەیەکی سعودی واژۆبکات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ریال مەدرید.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڤینیسیۆس دەیەوێت گرێبەستێکی دوو یان سێ ساڵە واژۆ بکات بۆ ئەوەی ئەزموونی خولی سعودیە بکات، ئینجا بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریال مەدرید دوای تەواوبوونی ئەو ئەزموونە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەسەر ئەم داوایەی ڤینیسیۆس زۆر تووڕە بووە لە ڤینی و پێیوایە ئەو هەوڵدەدات بەم پلانە پارەی زۆرتری دەستبکەوێت و هەروەها دەیەوێت لەگەڵ ریال مەدرید شکۆمەندی بەدەستبێنێت.
پێناچێت ریال مەدرید یان یانەکانی سعودیە ئەم بیرۆکەیە قبوڵ بکەن، بۆیە دۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید، ئەگەر مشتومڕەکانی ڤینیسیۆس بەردەوام بن، دواجار کارگێڕیی یانەی شاهانە ناچار دەبێت ئەو ئەستێرەیە بفرۆشێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێستا تیپەکە چەند بژاردەیەکی هێرشبەری لەبەردەستدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ