فلۆرینتینۆ پێرێز تووشی نەخۆشی بووە

22-05-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدری تووشی نەخۆشی بووە و ئەو سەرۆکە ئیسپانییەش تاوەکو ئێستا لەبارەی نەخۆشییەوە هیچ قسەیەکی نەکردووە.

لە دوایین دەرکەوتنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ لای یاریزانانی ریال مەدرید لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانەکانیان، چەند رۆژنامەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێرێز تووشی نەخۆشی بووە و کێشی لەشی زۆر دابەزیوە، هەروەها جووڵەی زۆر لە جاران خاوتر بووە، بەڵام ئاماژەیان بە جۆری نەخۆشییەکەی نەکردووە.

پێشتر پێرێز لە کاتی سەردانیکردنی یاریزانەکانی زۆر لێیان نزیکدەبووەوە و قسەی لەگەڵدا دەکردن و بۆ ماوەیەکی زۆر لایان دەمایەوە، تەنانەت زۆربەی جاریش ئێوارە خوانێكی بۆ رێکدەخستن، بەڵام لە سەردانی ئەمجارەیاندا راستە بەهۆی کۆرناوە نەدەبوو لێیان نزیکبێتەوە، بەڵام شێوە و لاوازی جەستەی وایان دەرخستووە کە پێرێز تووشی کۆرۆنا بووە.

پێرێز بەوە ناسراوە کە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ناودارەکان واژۆدەکات، تەمەنی 73 ساڵە و لە ساڵی 2000 تاوەکو 20006 سەرۆکی ریال مەدرید بووە، دواتر لە ساڵی 2009 تاوەکو ئێستاش هەروەکو سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ماوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە